لە عەین عیسا ٨ چەتە کوژران
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ٢ جار هێرشیان کردە سەر گوندی ئەلمشێرفا و سەیدای عەین عیسا. لە ئەنجامی وڵامدانەوەی هێزەکانی قەسەدەدا شەڕ روویدا و ٨ چەتە کوژران.
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ٢ جار هێرشیان کردە سەر گوندی ئەلمشێرفا و سەیدای عەین عیسا. لە ئەنجامی وڵامدانەوەی هێزەکانی قەسەدەدا شەڕ روویدا و ٨ چەتە کوژران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لەبارەی هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
"٢٦ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٥:٠٠، داگیرکەرانی تورک و چەتەکانیان هێرشیان کردە سەر سەر گوندی ئەلمشێرفای عەین عیسا. لە ئەنجامی وڵامدانەوەی هێزەکانی قەسەدەدا شەڕ روویدا.
کاتژمێر ١٠:٠٠ هەمان ڕۆژ داگیرکەران و چەتەکانیان هێرشیان کرسە سەر گوندی سەیدای باکوری عەین عسیا و هەوڵی داگیرکردنی گوندەکەیاندا. بەڵام هێرشەکە تێکشکێنرا.
هەمان رۆژ کاتژمێر ٢١:١٤ شەڕڤانانمان گروپێکی چەتەیان لە گوندی سەکیرۆی باکوری رۆژهەڵاتی عەین عیسا کردە ئامانج و چەتەکان بە مەجبوری پاشەکشێیان کرد.
لەگەڵ هێرشەکان، تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندی ئەلمشێفرا و سەیدا و رێگەی ئێم٤ تۆپباران کرد و زیانی مادی دروست بوو.
لە ئەنجامی شەڕدا پشتڕاستکرایەوە کە ٨ چەتە لە هەردوو گوندەکە کوژراون و ٩ چەتەش بریندار بوون."
ف.ق