لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی رژێمی سوریادا ٥ هاوڵاتی مەدەنی کوژران
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی رژێمی سوریادا، لە گوندەکانی ناوچەی باشوری ئیدلب، ٥ هاوڵاتی مەدەنی کوژران.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی رژێمی سوریادا، لە گوندەکانی ناوچەی باشوری ئیدلب، ٥ هاوڵاتی مەدەنی کوژران.
مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هێزەکانی رژێمی سوریا ئەمڕۆ گوندەکانی ناوچەی سەرژی باشوری ئیدلبیان موشەکباران کردووە. لە ئەنجامدا ٥ هاوڵاتی سڤیل کوژراون کە ژنێک و ٣ منداڵیان تێدایە.
مەرسەدی سوری باسی ئەوەشی کرد کە پێدەچێت ژمارەی کوژراوەکان زۆرتر بێت و هەندێک کەس لەژێر داروپەردوی ماڵەکاندا ماونەتەوە و هەوڵەکان بۆ رزگارکردنیان بەردەوامە.
ف.ق