لە ئەعزاز لە نزیک بازگەیەک تەقینەوە ڕوویدا

لە ئەعزاز لە نزیک بازگەی شەتی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە. دەگوترێت، کوژراو و بریندار هەیە.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجییەکان، لەنێوان شاری ئەعزاز و عەفرینی داگیرکراو لە نزیک بازگەی شەتی چەتەکانی "پۆلیسی سەربازی" دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە.

هەروەها ئاماژە بەوە دەکرێت، کوژراو و بریندار لە ڕیزی چەتەکان هەیە.