لەسەر سنووری سوریا-عێراق ٥ چەکداری لایەنگری ئێران کوژران
سۆهر ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هێرشێکدا لە نزیک سنووری عێراق ٥ ئەندامی میلیشیاکانی لایەنگری ئێران کوژراون.
سۆهر ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هێرشێکدا لە نزیک سنووری عێراق ٥ ئەندامی میلیشیاکانی لایەنگری ئێران کوژراون.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) گوتی: " لەنزیک سنووری سوریا-عێراق فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی سەربازی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ٥ چەکداری لایەنگری ئێران مردن".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە برینداریش هەن و ڕەوشی هەندێکیان سەختە، بەڵام ژمارەی بریندارەکان دیاری نەکراوە. تا ئێستا کەس بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
بەگوێرەی ئاماری سۆهر، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا ، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی لە هەمان هەرێم، لانیکەم ٣ چەکداری لایەنگری ئێران کوژراون کە ٢ چەکداریان عێراقی بوون.