لەیلا موراد، شەڕڤانی قەڵای بەرخۆدان
لەیلا موراد دایکی سێ منداڵ لە گوندی پنۆ بەشداری هێڵی پێشەوەی بەرخۆدان دەبێت و لە دژی چەتەکان وەک شەڕڤانی قەڵای بەرخۆدان، لە ڕزگارکردنی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە ڕۆڵی سەرەکی دەبێت.
لەیلا موراد دایکی سێ منداڵ لە گوندی پنۆ بەشداری هێڵی پێشەوەی بەرخۆدان دەبێت و لە دژی چەتەکان وەک شەڕڤانی قەڵای بەرخۆدان، لە ڕزگارکردنی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە ڕۆڵی سەرەکی دەبێت.
لەیلا موراد تەمەن ٤٠ ساڵ، خەڵکی ناوچەی بلبلێ عەفرینە لە شاری حەڵەب لەدایک بووە و گەورە بووە. لەیلا موراد دایکی ٣ منداڵە، کوڕەکەی جودی ئامانۆس لە بەرخۆدانی سەردەم لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٨ شەهید بووە و هەروەها برایەکی شەهید بووە، سێ برای دیکەی بەشدارن لە ناو ڕیزەکانی پەکەکەدا.
لەیلا موراد لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و وتی: "چاوەڕوانمان دەکرد شەڕەکە بگاتە گەڕەکەکەمان، مەبەست ئەوە بوو کە بە هاندانی ڕژێمی سوریا و چەتەکان برایەتی گەلان کۆتایی پێی بهێندرێت، لە ساڵی ٢٠١٢ کە شەڕەکە گەیشتە بەردەم ماڵەکەم، هاوژینەکەم، من و سێ منداڵم خاکەکەمانیان بەجێ نەهێشت ئێمە ساڵانێک لە ناوەڕاستی هێرش، هێرش، برسێتی و تینوێتیدا تێکۆشانمان کرد ئەزموونێکی سەخت بوو دانیشتوانی گەڕەکە دەورە دراین لە ٧ساڵ بۆ ٧٠ ساڵەوە بۆ منداڵەکانمان سەفەربەر بووین گەڕەکەکە لەلایەن دانیشتووانەکەیەوە دەپارێزرا."
دانیشتوانی گەڕەکەکە شەڕیان کرد
لەیلا موراد دەڵێت، هاوژینەکەی و جودی کوڕی و خۆی لە ڕیزی پێشەوەی شەڕەکەدا بوون و وتی: " لە گەڕەکەکەمان هێزی بەرگری لە خۆمان دامەزراند،هەموو خەڵکی گەڕەکەکە دراوسێکانمان، منداڵەکانمان، هاوڕێکانمان بوون. ئێمە لە گەڕەکێکی بچووکدا گیر هاتبووین و بەرخۆدانمان دەکرد، ئەوان چاوەڕێی ئەوە بوون ئێمە کۆچ بکەین، بەڵام بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیەوە درێژەمان بە تێکۆشاندا.
هێزەکانی خۆپاراستن
لەیلا موراد باسی لەوەکرد کە بەشداری گرووپی شەهید گوڵ سەلمۆوە کردووە کە لە ١٣ی ئاداری ٢٠١٢ دامەزرا بوو و دەڵێت "ژنێک شەهید بوو، بەو بۆیەوە گەل ڕاپەڕی، توڕەیی گەل نەوەستایەوە، شەهیدبوونی گوڵ سەلمۆ، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ژنان دانا بوو ئێمە من بەشداری ناو هێزی خۆپاراستنی ژنان بووم کە لە حەڵەب ڕاگەیەندرا، دواتر منیش لە دژی چەتەکان بەشداری بەرخۆدان بووم. وەک دایکێک ئەرکێکی گەورەم هەبوو لە پاراستنی خاکەکەم ئەگەر خاکەکەم نەدەپاراست، نەمدەتوانی داهاتوویەک بۆ منداڵەکانم بنیات بنێم.
لەیلا موراد باسی دەکات کە لە گوندی پنۆ ( ئێستا باخچەی ڕێبەرایەتی و شەهیدانی لێیە) و دەڵێت "منداڵە بچووکەکەم تەمەنی ٥ ساڵ بوو، سەرەڕای ئەمەش بەشداری شەڕ و بەرخۆدان بووم، پێش ئەوەی بریندار بم ماوەی مانگێک نەهاتمەوە ماڵەوە منداڵە بچووکەکەمم بە دراوسێکان سپارد، دوای ئەوەی بریندار بووم و دوای چاکبوونەوەم چوومە ماڵەوە و کوڕەکەمم بینی، بەڵام نەمتوانی هەڤاڵانم بە تەنیا جێبهێڵم.
ڕاستی گەلی شۆڕشگێڕ
لەیلا موراد ڕایگەیاند کە ئەوان بە بەرخۆدانەوە گەیشتوونەتە ئەم ئاستە و دەڵێت، بەهۆی ئیرادەمانەوە و بۆ بەدیهێنانی ئامانجی شەهیدان بەرخۆدانمان کرد، زۆر کەسی باشمان لەدەستدا. دڵنیا بووین ئەگەر بەرخۆدان نەکەین، خیانەت ڕوودەدات. ئێمە ڕێکخستنی خۆمان بەهێز کرد، دامەزراوەکانمان ڕاگەیاند، لەدژی گەمارۆەکان بەرخۆدانمان کرد و ناوی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەمان وەک قەڵای بەرخۆدان لە مێژوودا نوسیەوە و ئێستاش درێژە بەو بەرخۆدانە دەدەین."