مەجلیسی گەلانی دیموکراتیک کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجامدا و بڕیاری گرنگی دا
مەجلیسی گەلانی دیموکراتیکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دەربارەی دوایین پێشهاتەکان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا و چەند بڕیارێکی دا.
مەجلیسی گەلانی دیموکراتیکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دەربارەی دوایین پێشهاتەکان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا و چەند بڕیارێکی دا.
مەجلیسی گەلانی دیموکراتیکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەمڕۆ (٢ ی کانوونی یەکەم) دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی لە سوریا و کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەسەر ماڵپەڕی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بڵاوکراوەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ پێشهاتەکانی هەرێمەکە کراوە و شێوازی پێکهێنانی سەفەربەریی گشتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری تاوتوێ کراوە.
ئەو بڕیارانەی دراون
لە ئەنجامی هەڵسەنگاندنەکان ئەم بڕیارانە دران:
_ پێویستە لە سەفەربەری گشتییدا، پشتگیری لە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بکرێت.
_ بۆ شرۆڤەکردنی پێشهاتە سیاسییەکان و تیشک خستنەسەر شەڕی تایبەت دژی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، پێویستە کۆبوونەوەی جەماوەریی ئەنجام بدرێت.
_ پێویستە بۆ ئەگەری هێرشکردنە سەر هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئامادەکاری بکرێت.
_ پێویستە لە هەموو شار و شارۆچکە و کانتۆنەکان، کۆمیتەی باری لەناکاو دابمەزرێت.
_ لە هەموو شار و شارۆچکە و کانتۆنەکان کۆمیتەکانی پاراستنی هێزەکانی پاراستنی جەوهەری (هەپەجە) بەهێزبکرێن و پشتگیریان لێ بکرێت.
_ لە دەروازە سنوورییەکان کۆمیتەکانی باری لەناکاو چالاک بکرێن بۆ پێشوازیکردن لە پەنابەرانی ناوچەکانی دیکەی سوریا.