منداڵانی کۆبانێ بۆ سڵاوکردن لە بەرخۆدانی گەریلا گۆرانییان چڕییەوە

منداڵانی کۆبانێ بۆ سڵاوکردن لە بەرخۆدانی گەریلا گۆرانییان پێشکەش کرد. منداڵان بە جۆشەوە گۆرانییەکەیان چڕییەوە و وتییان گەریلا وڵات و ژیان بۆ ئێمە.

لەگەڵ بوونی هەر بارودۆخێکی سەختدا گەریلا بەرخۆدان دەکات و گورزی گوشندە لە داگیرکەران دەوشێنیت و بۆ هەر چوارپارچەی کوردستان تێکۆشان دەکات. بۆ پشتیوانیان دان بە بەرخۆدانەکانی گەریلا، منداڵانی کۆبانێ بە چڕیینی گۆرانییەوە سڵاوییان لە بەرخۆدانەکانی گەریلا کرد.

یەک لەو منداڵانە بەناوی سەوسەن محمەد ئاماژەی بەوەدا گەریلا مانایی وڵات و ژیان دەگەینێت بۆ منداڵان و وتی: "ئەم گۆرانییەمان پێشکەشی ڕێبەر ئاپۆ و گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرد. گەریلا بۆ ئێمە وڵات، ژیان و عەشقە. لێرەوە سڵاو لە بەرخۆدانی گەریلا دەکەین."