هه‌واڵی به‌په‌له‌: لە کاتێکی نزیکدا بانگەوازییەکی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ لە ANF بڵاودەکرێتەوە

منداڵێکی عەفرینی لە کاتی کۆجبەریدا رەقبووەوە و گیانی لەدەستدا

منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵەی عەفرینی کە بە هۆی هێرشە داگیرکەرییەکانەوە کۆچبەربوو، لە رێگەی کۆچبەریدا بەهۆی سەرماوە رەقبووەوە و ژیانی لەدەستدا.

منداڵێک بە ناوی نوح محەمەد رەشۆ تەمەن ٤ ساڵ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی رێکردنی درێژمەودای کۆچبەری بەهۆی سەرماوە، لە پەناگەی یاریگای شارەوانی رەقا کە بنەماڵەکەی لەوێ دەمانەوە، ژیانی لەدەستدا.

بنەماڵەی ئەو منداڵە خەڵکی ناوچەی بلبلێی سەر بە کانتۆنی عەفرین و شەهبان.

بە دەیان هەزار کەس لە دانیشتوانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا و شاری حەڵەب بە هۆی هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بە زۆرەملێ ناچاربوون بەرەو کانتۆنی رەقا و تەبقا کۆچ بکەن.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کۆچبەرانی حەڵەب، شەهبا و عەفرینی لە ناوەندەکانی پەنابەری حەواندووەتەوە و پێشوازییان لێدەکات.