مەراسیمێکی سەربازی بۆ شەهید عەگید شەدادێ ڕێکخرا
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) عەگید شەدادێ کە بە هۆکاری نەخۆشکەوتنی شەهیدبوو، لە شاری شەدادێ بە بەمەراسیمێکی جەماوەری و سەربازی بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) عەگید شەدادێ کە بە هۆکاری نەخۆشکەوتنی شەهیدبوو، لە شاری شەدادێ بە بەمەراسیمێکی جەماوەری و سەربازی بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) عەگید شەدادێ (جاسر عەبدوڵا ئەلسوڵتان) کە بە هۆکاری نەخۆشکەوتنی لە ٦ی ئەیلول شەهیدبوو، بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهیدانی شاری شەدادێ بەخاکسپێردرا.
مەراسیمەکە بە بەشداری خەڵکی شەدادێ، ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان و نمایشی سەربازی شەڕڤانانی قەسەدە دەستیپێکرد.
ئەندامی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری شەدادێ عەبدولمەجید ئەلعەتییە قسەیکرد و سەرساغی خۆی بۆ بنەماڵەی شەهید دەربڕی.
دواتر ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی شەدادێ ئەحمەد ئەلئەدیب قسەیکرد و وتی: "لەسایەی فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆوە شەڕڤانان لە سەرکەوتندان."
لە کۆتاییدا شەهادەتنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهید کرا. تەرمی شەڕڤانی شەهید لەگەڵ وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرێ"دا بەخاکسپێردرا.