میت لە عەفرین ٦ هاووڵاتیی بە تەمەنی رفاند
دەزگای سیخوڕیی دەوڵەتی تورک (میت) لە ناوچەی ڕاجۆی داگیرکراوی عەفرین ٦ کەسی بە تەمەنی نێوان ٥٠ بۆ ٧٠ ساڵ رفاند.
دەزگای سیخوڕیی دەوڵەتی تورک (میت) لە ناوچەی ڕاجۆی داگیرکراوی عەفرین ٦ کەسی بە تەمەنی نێوان ٥٠ بۆ ٧٠ ساڵ رفاند.
دەزگای سیخوڕی و هەواڵگریی تورک (میت) لە ناوچەى راجۆی داگیرکراوی عەفرین ٦ هاووڵاتیی بەساڵاچووی ٥٠ بۆ ٧٠ ساڵ رفاند.
کەسە رفێنراوەکان بریتین لە، نەجیب هەڵۆ، محەمەد حەسەن، نەشئەت کوردی، سامی هەنان، محەمەد حەکیم و محەمەد کۆلیکۆ.
ئەوە لە کاتێکدایە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک ماوەیەک لەوە پێش داوای فیدیەیان لەو کەسانە کردبوو، کە ئێستا رفێنراون. تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی ژیان و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییانە لە بەردەست نییە.
ژ.ت