مەزڵوم عەبدی داوای بەشدارییکردن لە کەمپەینی بە فەرمیی ناسینی خۆبەڕێوبەریی دەکات
فەرماندەی گشتیی قەسەدە لە ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمموزدا، داوادەکات هەمووان بەشداریی کەمپەینی بە فەرمیی ناساندنی پێگەی خۆبەڕێوبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بکەن.
فەرماندەی گشتیی قەسەدە لە ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمموزدا، داوادەکات هەمووان بەشداریی کەمپەینی بە فەرمیی ناساندنی پێگەی خۆبەڕێوبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بکەن.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، لە نۆیەمین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمموزدا، لە تویتەرەکەی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
عەبدی نووسیویەتی: کاتژمێر ٠٨:٠٠ی ئێوارەی ١٨ی تەمموزی ساڵی ،٢٠١٢ بڕیاری شۆڕشی ڕۆژئاوامان دا، ئەم ڕۆژە لە هەموو گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پیرۆز دەکەین.
هەروەها نووسیویەتی: شۆڕشی ڕۆژئاوا گەلی ئێمە و جیهانی لە تاریکیی داعش پاراست، بەڵام ئیدی کاتی ڕازاندنەوەی ئەم شۆڕشە هاتووە.
عەبدی لە تویتێکی دیکەدا داوای بەشدارییکردنی لە کەمپەینێک کردووە بۆ ناسینەوەی پێگەی خۆبەڕێوبەریی و نووسیویەتی: سبەینێ کاتژمێر ٠٨:٠٠ی ئێوارە دەستدەکەین بە کەمپەینێکی بەهێزکردنی تێکۆشان بۆ مسۆگەرکردنی داهاتووی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کەمپەینەکەمان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەڕێوەدەچیت و دەگاتە هەموو ڕێکخراوە جیهانییەکان.
ف.ق