ناڕەزایەتی دژی داخستنی سێ حیزب

مەجلیسی کانتۆنی عەفرین-شەهبا، بڕیاری عێراقی بۆ داخستنی سێ حیزب شەرمەزار کرد.

ناڕەزایەتی دژی داخستنی حیزبەکان

مەجلیسی کانتۆنی عەفرین و شەهبا پەیوەست بە بڕیاری دادگای عێراق بۆ داخستنی ٣ حزب، ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.

ڕاگەیاندراوەکە لەبەردەم ناوەندی مەجلیسی کانتۆنی عەفرین و شەهبا لە کەمپی سەردەمی شارۆچکەی ئەحداس خوێنرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکدا بڕیاری دادگای عێراق دەربارەی داخستنی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان و پادێ و پارتی بەرەی تێکۆشانی دیموکراتیک شەرمەزارکرا و دووپاتکرایەوە، ئەم حیزبانە نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلی کورد دەکەن و پێویستە هەڵوێست بەرامبەر ئەم بڕیارانە نیشان بدرێت.

جەختکرایەوە، بەهۆی پەیوەندییەکانی حکومەتی عێراق لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ئەم بڕیارە دراوە.

هەروەها ئاماژە بەوە کرا، ئەم بڕیارە هاوکاتە لەگەڵ دەهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگال.

بانگەوازکرا ڕێز لە یاسا نێونەتەوەییەکان بگیرێت و سەرشۆڕکردنی حکومەتی عێراق بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر نەیارێتی کورد و حیزبە سیاسییەکانی، شەرمەزار بکرێت.