یەک لە فەرماندەکانی مەجلیسی سەربازیی دەیرەزۆر نوری خەلیل تیشکی خستەسەر پێکدادانەکانی ئەم دواییە لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر و گوتی: "ئاستەنگی مەزن دژی هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەن، بەتایبەت حکومەتی دیمەشق هەوڵ دەدات ئاسایشی هەرێمەکە و بەتایبەت دەیرەزۆر تێکبدات، ئەوەش بەهۆی گرنگییە ستراتیژییەکەیەوە. بەڵام هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) هەردەم ئامادەیە وەڵامی هێرشی میلیشیاکانی ئێران و چەتەکانی حکومەتی دیمەشق بداتەوە".
خەلیل ئەو تۆپبارانە دژوارەی شەرمەزارکرد کە بووە هۆی شەهیدبوونی هاوڵاتیانی سڤیل.
هەروەها ڕۆڵی دانیشتووانی لە پشتیوانی قەسەدە بەرزنرخاند، ڕایگەیاند ئەوان ئامادەن وەڵامی هەموو هێرشێک بدەنەوە تاوەکو ئارامی و سەقامگیری هەرێمەکە مسۆگەر دەکەن.