ئەحمەد شێخموس هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان لە رێگەی سکایپەوە بەشداری کۆبۆنەوەی کەنەکە – رۆژئاوا کرد کە بە دروشمی ' بە یەکێتی نیشتیمانی داگیرکەری لەناو دەبەین و رێگە لە شەڕی ناوخۆیی بگرین' کرد.
قەرەموس لە سەرەتای قسەکانی خۆیدا پیرۆزبایی لە کۆبونەوەکە کرد و سپاسی خۆی پێشکەش بە بەشداربوان کرد.
قەرەموس دەستنیشانی کرد کە کۆبونەوەکە لە دۆخێکی هەستیاردا ئەنجام دەدرێت کە هێرشی داگیرکەری تورک لەسەر گەلی کورد هەیە و رایگەیاند، دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشی کردووەتە سەر باشوری کوردستان و چەندین ساڵە هێرش دەکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان.
قەرەموس پشتراستیکردەوە کە دەوڵەتی تورک بە ئامانجی داگیرکردنی باشوری کوردستان هێرشەکان ئەنجام دەدار، لەبەرئەوەش بانگەوازی لە هەموو هێزێک و کۆمەڵگای کوردستان کرد کە لەدژی داگیرکەری تورک یەکبگرن و بەرخۆدان بکەن.
قەرەموس ئەوەی خستەڕوو، "پێویستە هەڵوێستێکی یەکگرتووە پیشان بدرێت کە هەبوونی گەلی کورد و کوردستان و دەستکەوتەکان کە لە سایەی شەهیدان بەدەستهێنراون، بپارێزرێن."
هەروەها قەرەموس باسی ئەوەی کرد ئەگەر لەبەردەم هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ئاستەنگی دروست نەکرێت، کوردستان بە گشتی روبەروی مەترسی دەبێتەوە و بانگەوازی بۆ ستراتیژیەکی هاوبەشی کورد کرد کە پێویستە هەمووان خاوەنداری لە ستراتیژیەکە بکەن.
قەرەموس هەروەها وتی، دەوڵەتی داگیرکەری تورک تاوەکو ئێستا لە ئەنجامی بەرخۆدانی داستانی شەڕڤانانی ئازادی هیچ ئەنجامێکیان بەدەستنەهێنراون و پێویستە پشتگیری لە بەرخۆدانەکە بکرێت.
هاوسەرۆکی کەنەکە لە کۆتاییدا ئەوەی خستەڕوو، " جگە لە یەکێتی نەتەوەی هیچ بژاردەیەکی دیکە لەبەردەم ئەواندا نییە. بۆ ئەوەی دەستکەوتەکان بپارێزین. هیوادارین هێز و رێکخستنەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی لەم بوارەدا پشتگیری لە ئێمە بکەن."
ف.ق