قەسەدە: ٢ چەتەی داعش کوژران
قەسەدە ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنی بێکاریگەرکردنی شانەیەکی داعش لە ڕۆژئاوی دەیرەزۆر، ٢ چەتەی داعش کوژران کە یەکێکیان سەرچەتەیە، هەروەها چەتەیەک دەستگیرکرا.
قەسەدە ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنی بێکاریگەرکردنی شانەیەکی داعش لە ڕۆژئاوی دەیرەزۆر، ٢ چەتەی داعش کوژران کە یەکێکیان سەرچەتەیە، هەروەها چەتەیەک دەستگیرکرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لەسەر ماڵپەڕەکەی ڕایگەیاند، سەرچەتەیەکی داعش و چەتەیەکی تر کوژراون و چەتەیەک دەستگیرکراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێت: "لەکاتێکدا هەرێمەکانی ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر لەلایەن گروپە چەکدارەکانی حکومەتی دیمەشقەوە ڕووبەڕووی هێرش دەبنەوە و کۆمەڵکوژی دژی خەڵک ڕوودەدەن، هاوکات لەگەڵ سەرقاڵبوونی هێزەکانمان لە وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەدا، ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ئەمەی بەکارهێنا و هەماهەنگی کرد لەگەڵ گروپەکانی ڕژێم کرد و شانەکانی خۆی خستە جووڵە. بەمەش هەوڵدەدەن هەندێک کاری تیرۆریستی ئەنجام بدەن و ڕەوشێکی نائارام و پشێوی لە هەرێمەکە بەدی بهێنن.
یەکینەکانی دژە تیرۆر (یات) ئۆپەراسیۆنێکی ڕێکوپێکی ئەنجامدا دژی شانەیەکی چەتەکانی داعش لە گوندی سوێدانی ئەلجەزیر لەسەر ڕووباری فورات لە ڕۆژئاوای دەیرەزۆر. ئەم ئۆپەراسیۆنە بە پشتیوانی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێکهات.
هێزەکانمان شوێنی شانە تیرۆریستییەکەی گەمارۆدا و داوای ڕادەستبوونیان لە چەتەکان کرد. بەڵام ئەندامانی شانەکە وەڵامی داواکەیان نەدایەوە و تەقەیان لە شەڕڤانەکان کرد. هیزەکانمان وەڵامیان دایەوە و شەڕ ڕوویدا. لەئەنجامدا بەرپرس و سەرچەتەیەکی شانەی تیرۆریستی بە ناوی ئەبو ئوسامە و چەتەیەکی تر کوژران، هەروەها تیرۆریستێک دەستگیرکرا.
یات دەستی بەسەر ئەم شتانەی شانەکەدا گرت:
تەلەفۆنێک
ناسنامە
دەمانچەیەک
کڵاشینکۆفێک".