قەسەدە: بانگەشەکانی دەوڵەتی تورک درۆن و شەڕڤانمان بۆ ئوکرانیا ڕەوانە نەکردووە

هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە) رایگەیاند کە بانگەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک درۆن کە دەڵێت، قەسەدە شەڕڤانی بۆ ئوکراینا ناردووە.

ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی لەبارەی بانگەشەکانی راگەیاندنەکانی دەوڵەتی تورک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەی قەسەدەدا هاتووە:

" بانگەشەکانی دەزگاکانی راگەیاندنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە گوایە ئێمە شەڕڤانمان بۆ ئوکراینا ناردووە درۆیە. دەوڵەتی تورک دەیەوێت کە ناوی هێزەکانمان ڕەش بکات. قەسەدە هێزێکی نیشتیمانپارێزی سوریایە، بۆ پاراستنی خاک و گەل تێدەکۆشێت و لەدژی هێرشی تیرۆرستان و داگیرکەران شەڕ دەکات. قەسەدە بە هەموو هێزێکی خۆی، ئەرکی خۆی جێبەجێ کردووە و جێبەجێ دەکات."

ف.ق