قەسەدە: لە هێرشی هێزەکانی دیمەشقدا ١١ مەدەنی شەهیدبوون
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) رایگەیاند کە لە هێرشی هێزەکانی دیمەشقدا بۆ سەر کانتۆنی دێرەزور ١١ مەدەنی شەهیدبوون.
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) رایگەیاند کە لە هێرشی هێزەکانی دیمەشقدا بۆ سەر کانتۆنی دێرەزور ١١ مەدەنی شەهیدبوون.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە تۆپبارانی ئەم دواییەی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق بۆ سەر رۆژهەڵاتی کانتۆنی دێرەزور و لە گوندەکانی جدیدە باگارا و دەهلێ ١١ مەدەنی شەهیدبوون.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "هێزەکانی رژێم کۆمەڵکوژیان لە گوندەکانی جدیدە باگارا و دەهلێ ئەنجامداوە. لە ئەنجامدا تائێستا ١١ مەدەنی شەهیدبوون. هێزەکانی رژێم لەدوای نیوەشەوەوە کاتژمێر ٠٢:٣٠ لە بارەگاکانیانەوە لە گوندی ئەلبولێل لە رۆژئاوای چەمی فرات بە موشەک هەردوو گوندەکەیان تۆپباران. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا کە هاووڵاتیانی مەدەنی کرانە ئامانج چەندین کەس شەهید و برینداربوون.
ناوی شەهیدەکان:
رەهەف ئیسماعیل ئەلعەبود تەمەن ١٢ ساڵ
نادیە خدر ئەلمحەمەد تەمەن ١٨ ساڵ
هند فەرحان ئەلعەبود تەمەن ٣٠ ساڵ
ئایا ئیسماعیل ئەلعەبود تەمەن ٨ ساڵ
نادین سلیج ئەلعبید تەمەن ٢٢ ساڵ
یاس یاسین ئەلزەعر تەمەن ٣٧ ساڵ
سەلوا یاسر ئەلزەعر تەمەن ٥ ساڵ
رەغەد محەمەد ئەلزخیر تەمەن ٢٢ ساڵ
شام بەشار ئەلزخیرتەمەن ٨ مانگ
ئیلاف بەشار ئەلزخیر تەمەن یەک ساڵ و نیو
ناوی بریندارەکان:
عەلی حەسەن ئەلدامین تەمەن ١٢ ساڵ
مەلەک عەبود ئەلحسێن تەمەن ٢٥ ساڵ
سوریە ئەڵعەبود تەمەن ٥٠ ساڵ
فەهەد ئیسماعیل ئەلعەبود تەمەن ١٥ ساڵ
مەلەک ئیسماعیل ئەلعەبود تەمەن ٥ ساڵ".