ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند چەتەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراویان بە خاڵێکی سەربازیمان لە شارۆچکەی شحێلی ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر تەقاندەوە.
درێژەی ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدە وەهایە:
"ئەو چەتە خۆکوژەی ئۆتۆمبیلەکەی لێدەخووڕی دەرگای سەرەکی خاڵە سەربازییەکەی تێپەڕاند و ویستی بچێتە ناوەوە، بەڵام شەڕڤانەکانمان وەڵامیان دایەوە و نەیانهێشت بێتە ژوورەوە، لە ئەنجامدا تیرۆریستەکە ئۆتۆمبیلەکەی لەبەردەم دەرگاکە تەقاندەوە، بەم هۆیەوە ٣ شەڕڤانمان شەهیدبوون و ٧ شەڕڤان برینداربوون.
ئەوکاتەی شەڕڤانەکانمان تەرم و بریندارەکانی هەڵدەگرتەوە، چەتەکانی ڕژێمی سوریا لە دیوی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئەو شەڕڤانانەیان کردە ئامانج، بەهۆیەوە شەڕڤانێکی تر شەهید بوو.
تۆڵەی شەهیدانمان لە تەواوی چەتە و تیرۆریستان دەکەینەوە و ناهێڵین ئاسایش و ئارامی هەرێمەکە تێک بدەن".