قوتابیانی کانتۆنی فورات: زمانی کوردی ئەوینە
قوتابیانی قوتابخانەکانی کانتۆنی فورات ڕایانگەیاند کە زۆر دڵخۆشن بەوەی بە زمانی دایکی خۆیان دەخوێنن و ڕایانگەیاند، "زمانی کوردی ئەوینە، با خاوەنداری لێبکەین."
قوتابیانی قوتابخانەکانی کانتۆنی فورات ڕایانگەیاند کە زۆر دڵخۆشن بەوەی بە زمانی دایکی خۆیان دەخوێنن و ڕایانگەیاند، "زمانی کوردی ئەوینە، با خاوەنداری لێبکەین."
مرۆڤ بە زمانی گەشە دەکات، دارێک بە ڕەگ و ڕیشەی خۆی گەشە دەکات. ئەو زمانەی کە کۆمەڵکوژ دەکرا، ئێستا بە هەزاران منداڵ و نەوەی نوێ بەو زمانە پەروەردە دەکرێن و هەزاران لەوانەی خەمخۆری ئەم زمانەن، خاوەندای لە زمانەکەیان دەکەن.
بە بۆنەی ١٥ی ئایارەوە، ڕۆژی زمانی کوردی، قوتابیانی قوتابخانەکانی کانتۆنی فورات لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیان کرد. منداڵەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، خۆشحاڵن بە زمانی خۆیان دەخوێننەوە و دەنووسن.
هەروەها دەڵێن زۆر دڵخۆشین چونکە بە زمانی دایکی خۆمان دەخوێنین و دەژین و دەڵێن هەوڵی بەرەوپێشبردنی ئاستی زمانەکەمان دەدەین چونکە ژیان بە زمانی کوردییەوە جوانە."
قوتابیانی پۆلی شەشەمی قوتابخانەی شەهید ئازادە، ڕۆژی ١٥ی ئایار ڕۆژی زمانی کوردی لە هەموو کوردێک پیرۆزبایی کرد قوتابیان ئاماژە بەوەدەکەن، "زوڵم و چەوساندنەوەی زمانەکەمان بە شۆڕشی ڕۆژئاوا کۆتایی هات، ئێمە لە قوتابخانەکەمان بە زمانی خۆمان دەخوێنن. ئێمە ئەم ڕۆژە لە هەموو کوردان پیرۆز دەکەین و هەوڵدەدەین زمانەکەمان بگاتە ئاستی زمانەکانی جیهان"