رێگە لە چەتەکان گیرا دزە بکەنە ناو کانتۆنی منبجەوە

هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج رایانگەیاند، کە چەتەکانی دەوڵەتی تورک هەوڵیاندا بچنەوە ناو کانتۆنەکەوە، بەڵام رێگرییان لێکراوە.

لە نێوان هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج و چەتەکانی دەوڵەتی تورک کە هەوڵیان دەدا بچنە ناو کانتۆنەکەوە شەڕهاتە ئاراوە. لە شەڕەکەدا چەتەیەک کوژرا و چەندین چەتەش برینداربوو.

بە گوێرەی راگەیەندراوی ئەنجومەنی سەربازی منبج، سەرلەبەیانی ئەمرۆ کاتژمێر ٠٥:٣٠ چەتەکانی هەوڵیان داوە بچنە ناو گوندی مەحسەنلیە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە بە سێ درۆن گوندەکە بۆردومان کراوە و بەهۆیەوە زیانی زۆر بەر گوندەکە کەوتووە.

شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی منبج بەرەنگاری ئەو هێرشە وەستانەوە و رێگرییان لە دزەکردنی ئەو چەتانە کرد.