رێپێوان لەپێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد بەڕێوەچوو

دانیشتوانی تل تەمر و زرگان لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانیان کرد.

بە سەدان کەس لە دانیشتوانی تل تەمر و زرگان لە کانتۆنی جزیرە بەمەبەستی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان رێپێوانیان کرد.

رێپێوانەکە لە بەردەم ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە تل تەمر دەستیپێکرد و لە کۆتایی شەقامی شەهید عومەر بەراڤی رێپێوانەکە کۆتاییهات. لەوێ  ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) لقی حەسەکە عەبدولرەحمان حسێن قسەی کرد و وتی، "ئێمە گۆشەگیری سەر رێبەر ئۆجالان شەرمەزار دەکەین کە زیاتر لە ٢٥ ساڵە بەردەوامە".

حسێن بەم جۆرە بەردەوام بوو: "دەوڵەتی تورک ناتوانێت ئیرادەی گەلەکەمان تێکبشکێنێت. ئێمە سەردانانەوێنین و تا مسۆگەر کردنی ئازادی جەستەیی رێبەرمان درێژە بە چالاکیەکانمان دەدەین".

ئەندامی بەڕێووەبەری کۆمیتەی ئابوری سەماح حەمادی لەسەر ناوی ئەنجومەنی شاری زرگانەوە وتەیەکی پێشکەش کرد و وتی، "ئێمە بێدەنگی رێکخراوە نێونەتەوەییەکانی بواری یاسا شەرمەزار دەکەین. بێدەنگی ئەوان، پەڵەیەکی شەرمەزارییە بە ناوچاوانی مرۆڤایەتی و جیهان".

سەماح ئەوەشی خستەڕوو کە تا ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر دەکرێت، ئەوان لە گۆڕەپانەکان دەبن.

هـ . ب