هه‌واڵی به‌په‌له‌: بانگەوازی مێژوویی لە ڕێبەر ئاپۆوە

روانگەی سووری مافەکانی مرۆڤ: تەحریری شام ١٠ کیلۆمەتر لە حەما و دەوروبەری دوورخرایەوە

روانگەی سووری مافەکانی مرۆڤ سەبارەت بە پەرەسەندنەکان لە سوریا رایگەیاند، چەتەکانی دەستەی تەحریری شام ١٠ کیلۆمەتر لە حەما و دەوروبەری دوورخراونەتەوە.

روانگەی سووری مافەکانی مافەکانی مرۆڤ لە راگەیەندراوێکدا لە بارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی باسی لەوەکردووە، کە لە گوندەکانی سەر بە حەما لە ئەنجامی پێکدادانی دژوار لە نێوان هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و چەتەکانی دەستەی تەحریر شام هاتووەتە ئاراوە و بەهۆیەوە چەتەکان ١٠ کیلۆمەتر دوور خراونەتەوە و نەیانتوانی ناوچەی جەبەل زێن ئەل عابدین بخەنە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی روانگەی سوری مافەکانی مرۆڤ شەوی رابردوو هێزەکانی حکومەتی دیمەشق هێرشێکی چڕی ئاسمانییان کردووەتە سەر پێگەکانی تەحریر شام. لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا سەرلەنوێ کۆنترۆڵی گوندەکانی کەفرای و مەعیر سەحور کەوتووەتە دەست هێزەکانی دیمەشق و چەتەکانی تەحریر شام ناچار بوون بە مەودای ١٠ کیلۆمەتر لە دەوروبەری حەما بکشێنەوە.

هەروەها راگەیەندرا کە هێزەکانی حکومەتی دیمەشق هێزی پشتیوانییان بۆ گوندەکانی باکور، رۆژهەڵات و رۆژئاوای حەما رەوانە کردووە.