شەهید عەگید عەفرین لە شاری حەڵەب بەخاک سپێردرا
شەڕڤانی یەپەگە عەگید عەفرین کە لە ٢٩ی تشرینی دووەم لە شاری حەڵەب شەهید بوو، بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاک سپێردرا.
شەڕڤانی یەپەگە عەگید عەفرین کە لە ٢٩ی تشرینی دووەم لە شاری حەڵەب شەهید بوو، بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاک سپێردرا.
دانیشتوانی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی شاری حەڵەب بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەڕڤانی یەپەگە عەگید عەفرین (کەمال ئەحمەد) کە لە ٢٩ی تشرینی دووەم لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکی پاراستنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە شەهید بوو بە خاک سپارد.
بەشداربووانی مەراسیمەکە بە شەقامە سەرەکییەکانی گەڕەکی شێخ مەقسوددا ڕێپێوانیان کرد و دروشمی "شەهید نامرێ"یان بەرزکردەوە.
سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ئازادی دەستی پێکرد، دواتر ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان فەخری حەنان قسەی کرد و وتی: "لە هەر شوێنێک هێزمان بێت ئەو شوێنە ئەمنیەتی هەیە، چونکە ئەوان دەمانپارێزن و گیانیان فیدای گەلەکەیان دەکەن."
ئەمینە بایرەم بەناوی بنەماڵەی شەهیدەوە وتی: "کەس ناتوانێت لەناومان ببات، چونکە ئێمە خاوەن ئیرادە و هێزین وبەسایەی ئەوانەوە دەپارێزرین."
پاشان ناسنامەی شەهید عەگید عەفرین خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
تەرمی شەهید بە دروشم و تلیلی دایکان بەخاک سپێردرا.