شەهیدێکی قەسەدە لە ڕەقە بە خاک سپێردرا
شەڕڤانی قەسەدە ناسر ڕەشید ئەل فەلاح لە ٣٠ی تشرینی دووەم لە حەلەب شەهیدبوو، فەلاح لە گۆڕستانی گوندی حکومیە بە خاک سپێردرا.
شەڕڤانی قەسەدە ناسر ڕەشید ئەل فەلاح لە ٣٠ی تشرینی دووەم لە حەلەب شەهیدبوو، فەلاح لە گۆڕستانی گوندی حکومیە بە خاک سپێردرا.
شەڕڤانی قەسەدە ناسر ڕەشید ئەل فەلاح لە ٣٠ی تشرینی دووەم لە حەلەب شەهیدبوو،بە خاک سپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە ناسر ڕەشید ئەل فەلاح کە لە ٣٠ی تشرینی دووەم لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی خۆیدا لە حەلەب شەهید بوو. لە گۆڕستانی شەهیدان لە گوندی حکومیەی ڕەقە بە خاک سپێردرا.
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، هێزە سەربازییەکان، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، شێخ و ڕیش سپیانی عەشیرەتەکان، دانیشتوانی کانتۆنی ڕەقە بەشداری مەڕاسیمەکە بوون.
"تێکۆشانی ئێمە بەردەوامە"
مەڕاسیمەکە بە ڕێزگرتن دەستی پێکرد. دواتر فەرماندەیەکی قەسەدە مەحمود کۆبانێ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و گوتی وەک قەدەسە ئامادەین هەر بستێکی خاکی سووریا بپارێزین. مەحمود کۆبانێ بەڵێنی دا تا بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراتیکی لامەرکەزی تێدەکۆشن.
لە دوای قسەکان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. تەرمی شەهید بە دروشم و هەلهەهەلەی دایکان بە خاک سپێردرا.