سۆهر: تورکیا چەتەکان دەنێرێتە باشووری کوردستان

سۆهر ڕایگەیاند تورکیا ژمارەیەکی بەرچاو لە سەربازی بەکرێگیراوی ناردووەتە باشووری کوردستان.

هێرشی داگیرکاری

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەلایەن ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) پشتڕاست کراوەتەوە، ژمارەی ئەو سەربازە بەکرێگیراوانەی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە وەرگیراون تا بنێردرێن بۆ چیاکانی باشووری کوردستان و شەڕکردن دژی گەریلا، ٥٥٠ چەتەی تێپەڕاندووە. ئەم چەتانە لەناو گرووپە چەتەکانی ئەلحەمزە و سوڵتان سلێمان شا و سوڵتان موراد و چەند گرووپێکی تر جێگیرکراون.

پاش ئەوەی تورکیا ١٥٠ چەتەی وەک گرووپێکی نوێ ناردە هەرێمی باشووری کوردستان.

لە ٢٢ ی تەمموز سەرچاوەکانی سۆهر ڕایانگەیاند بەرپرسانی تورک سەدان چەتەیان ناچارکردووە لە باشووری کوردستان وەک سەربازی بەکرێگیراو دژی پەکەکە شەڕ بکەن.