عەشیرەتە کورد و عەرەبەکان هێرشەکانی دەیرەزۆریان شەرمەزارکرد: پشتگیری قەسەدە دەکەین

ڕیش‌سپی عەشیرەتە کورد و عەرەبەکانی شاری حەسەکە، هێرشەکانی هێزەکانی حکومەتی شام و هاوپەیمانەکانیان لە دەیرەزۆر شەرمەزار کرد و پەیامی پشتیوانی قەسەدەیان دووپاتکردەوە.

ڕیش‌سپی عەشیرەتە کورد و عەرەبەکانی شاری حەسەکە پەیوەست بە هێرشەکانی هێزەکانی حکومەتی شام و چەکدارانی دیفاع وەتەنی بۆ سەر کانتۆنی دەیرەزۆر ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن سەرۆکی مەجلیسی هۆزی تەی، شێخ حەسەن فەرحان خوێنرایەوە.

ئاماژە بەوە کراوە شێخ و ڕیش‌سپیانی هەرێمەکە دژی هەوڵەکانی حکومەتی شام و چەکدارەکانیان بە ئامانجی نانەوەی فیتنە، گوتیان: "وەک عەشیرەتەکان بە ژن و مناڵ و پیاو و گەنجمانەوە، لەگەڵ قەسەدە و هێزەکانی ئاسایشین. ئێمە بە هەموو توانایەکەوە ئاسایشی وڵاتەکەمان دەپارێزین. ئەو ئەزموون و هەلومەرجە سەختانەی پێیدا تێپەڕین، ئەوە دەسەلمێنن کە یەکێتی و یەکڕیزیمان بەهێزترین چەکە لە بەرامبەر هەوڵەکانی تێکدانی ئاسایش و تێکدانی یەکپارچەیی پێکهاتەکانی. باوەڕمان وایە وڵات لە هەموو شتێک بەنرخترە. پاراستنی ئەرکێکی پیرۆزە کە دەکەوێتە سەر شانی هەموو ئەندامانی عەشیرەت و هۆزەکانمان".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هەوڵەکانی نانەوەی ناکۆکی و تێکدانی ئاسایشی هەرێمەکە و کۆمەڵکوژی لە دەیرەزۆر شەرمەزار کرا و گوترا: "هەموو عەشیرەت و هۆزەکانی هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەبنە تاشەبەردێک بۆ شکاندنی پیلانگێڕییەکانی دوژمن، دەبنە قەڵغانی پارێزەر دژی ئەوانەی هەوڵی یاریکردن بە ئاسایشی هەرێمەکە دەدەن.

بانگەواز لە تەواوی گەلانی هێژای وڵاتەکانمان دەکەین پشتیوانی قەسەدە و ئاسایش بن و بەرژەوەندی وڵات لە سەرووی هەموو شتێکەوە دابنێن".