سوپای داگیرکەری تورک منبجی تۆباران کرد

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ١٧١ هاوەنیان ئاراستەی گوندەکانی کانتۆنی منبج کردووە.

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ماوەی ٣ ڕۆژی ڕابردوودا بە ١٧١ گولـلە هاوەن و چەکی قورس هێرشیان کردە سەر گوندەکانی کانتۆنی منبج.

سوپای داگیرکەری تورک لە ٧ی ئابدا ٥٢ گولـلە هاوەن و تۆپی ئاراستەی گوندەکانی سەیادە، دندەنە، ئوم جلود، عەرەب حەسەن، تۆخار، ئەون دادان و گوندەکانی هۆشەریێ و ئەون دادات کردووە.

هەروەها لە ٨ی ئابدا سوپای داگیرکەری تورک ٧٠ گولـلە هاوەن و تۆپی ئاراستەی گوندەکانی کاوکلی، گرحیۆک، قەرتوێران و بیوێحیچ کردووە.

لە١٠ی ئابدا ٣٣ تۆپی ئاراستەی گوندەکانی ئەون دادات و کاتێ و گوندی سەیدا کردووە و هەروەها ١٦ تۆپی لە گوندی سەیدای داوە.

لەئەنجامی ئەو هێرشانەدا زیانی زۆر بە ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان کەوتووە.