هه‌واڵی به‌په‌له‌: بانگەوازی مێژوویی لە ڕێبەر ئاپۆوە

سوپای حکومەتی شام لە حەما کشایەوە

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕایگەیاند سوپای حکومەتی شام لە حەما کشاوەتەوە و چەتەکانی هەیئەی تەحریر شام گەیشتوون بە ١٦ گوندی شارەکە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند هێزەکانی حکومەتی شام لە شاری حەما کشاونەتەوە. بەڵام بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی دوێنی لەسەر دۆخەکە ئاماژە بەوەکراوە کە هێزەکانی شام نەکشاونەتەوە.

لە ئدلبیش چەتەکان ڕایانگەیاندووە، شاری مەرەت نومان و خان شێخۆن-یان خستووەتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە.

سۆهر دەستیشانیکرد کە هێزەکانی شام لە شاری حەما کشاونەتەوە و باسی لەوەشكردووە هێزەکان بەرە حومس کشاونەتەوە. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا چەتەکانی هەیئەی تەحریر شام ١٦ گوندی حەمایان خستووەتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە.

لە لایەکی دیکەوە هێزەکانی شام دەڵێت هێشتا لە خاڵەکانی خۆیانن لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی حەما و ئامادەی بەرپەرچدانەوەی هێرشی چەتەکانن.