سوپای تورک گوندەکانی گرێ سپی تۆپباران کرد
سوپای دەوڵەتی تورك و چەتەكانی، دوو گوند لە دەوروبەری گرێسپی، تۆپباران کرد.
سوپای دەوڵەتی تورك و چەتەكانی، دوو گوند لە دەوروبەری گرێسپی، تۆپباران کرد.
ئاژانسی هاوارنیوز بڵاوی كردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، سوپای داگیرکەری تورك و چەتەكانی، دەستیان كردووەتەوە بە تۆپبارانكردنی گوندەكانی ڕۆژئاوای گرێسپی.
ئاماژەی بەوەیش كردووە: تۆپبارانەكە، گوندەكانی (كوبەرلیك و عەفەدكۆ)ی گرتووەتەوە.
هەر بەگوێرەی ئاژانسەكە، بەهۆی تۆپبارانەكەوە، خانوو، دارو درەخت و زەویوزاری هاوڵاتییان سووتاون لە گوندی كوبەرلیك .
ف.ق