سەید ئەڤران لە سەر گڵکۆکەی یادیکرایەوە
لە یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا لە سەر گڵکۆکەی یادی خەباتکاری راگەیاندنی ئازاد سەید ئەڤران بەرزڕاگیرا.
لە یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا لە سەر گڵکۆکەی یادی خەباتکاری راگەیاندنی ئازاد سەید ئەڤران بەرزڕاگیرا.
خەباتکاری راگەیاندنی ئازاد سەید ئەڤران کە لە ٢٢ی ئەیلولئ ٢٠٢٣ لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەهۆی وەستانی دڵەوە شەهیدبوو، لە یەکەمی ساڵیادی شەهیدبوونیدا لەلایەن هاوڕێ و هاوپیشەکانیەوە لەسەر گڵکۆکەی یادی بەرزڕاگیرا.
یادەکە لە مەزارگەی شەهیدانی شەهید دەلیل سارۆخان لە قامیسلۆ سازکرا و هاوپیشەکانی گوڵیان لەسەر گۆڕەکەی دانا.
لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا دوای خولەکێک بە بێدەنگی وەستان بۆ رێزلێنا، ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان محێدین حەسەن قسەی کرد.
محێدین حەسەن دوای ئەوەی سەرەخۆشی لە هاوڕێ و بنەماڵەی شەهید سەید ئەڤران کرد، ئاماژەی بە تێکۆشانی شەهید سەید ئەڤران کرد و رایگەیاند کە شەهید سەید بە تێکۆشانی خۆی میراتێکی گەورەی لەدوای خۆی جێهێشت و وتی، "پێویستە خاوەنداری لە میراتی شەهیدان بکەین".
هاوسەرۆکی یەکێتی راگەیاندنی ئازاد (یەرەئا) دڵیار جزیری کۆتا ەیامی شەهید سەید ئەڤرانی خوێندەوە و ئاماژەی بە تێکۆشانی ٣٠ ساڵەی شەهید سەید ئەڤران کرد.
لای خۆیەوە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەرەئا ئەڤین ئیبراهیم وتی، "ئێمە وەک خوێندکارانی شەهید سەید تا کۆتایی رێبازی تێکۆشانی ئەو درێژە پێدەدەین".
لە مەراسیمەکەدا وێنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهید سەید ئەڤران بەرزکرانەوە و دروسمی "شەهید نامرن" وترایەوە.
مەرایمەکە بە بڵاوکردنەوە کتێبێکی شەهید سەید ئەڤران بە ناوی "راز و نهێنی چیا" کۆتایی هات.