ژماره‌یه‌كی زۆر له یه‌كێتییه‌كانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له هه‌رێمی جزیره كه سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك (ته‌ڤ-ده‌م)ن له یاریگای هه‌یسه‌م كجۆ له قامیشلۆ به‌شدارییان له چالاكییه‌كی ناڕه‌زایه‌تیدا كرد.
به‌شداربووان ئاڵاكانی ته‌ڤ-ده‌م، وێنه‌كانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و شه‌هید فه‌رهاد شبلی، ئاڵاكانی یه‌كێتی رۆشنبیرانی هه‌رێمی جزیره، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی باكور و رۆژهه‌لاتی سوریایان به‌رزكردبوه‌وه.
له‌چالاكیه‌كه‌دا ته‌ڤ-ده‌م راگه‌یه‌نراوێكی راگه‌یاند، تیایدا هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و بێده‌نگی نێونه‌ته‌وه‌یی شه‌رمه‌زار كران.
ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوسینگه‌ی ژنانی ته‌ڤ-ده‌م زه‌ینه‌ب حه‌سه‌ن به زمانی عه‌ره‌بی و هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی رۆشنبیرانی هه‌رێمی جزیره كوردیار درێی به زمانی كورد راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یان خوێنده‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه به‌م جۆره‌یه:
"ئێمه ئه‌ندام و یه‌كێتی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له هه‌رێمی جزیره، وه‌ك نوێنه‌رانی به‌شی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگای سه‌ربه‌خۆ له‌پێناو خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی رێكخستنی و ئه‌خلاقی پێشكه‌ش بكه‌ین، تێده‌كۆشین. ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و خزمه‌تانه به شێوه‌یه‌كی ئاره‌زومه‌ندانه، مرۆیی و ئاشتیانه پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگاكه‌مان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ها سیاسی، ئه‌خلاقی و كولتورییه‌كان بپارێزین، ژیانێكی شكۆمه‌ندانه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، ئامانجه‌كانی منداڵه‌كانمان بێنینه‌دی بۆ ئه‌وه‌ی ببنه خاوه‌نی ئیراده‌یه‌كی ئازاد و ببنه نه‌وه‌یه‌كی زانا بۆ ئه‌وه‌ی له بونیاتنانی داهاتوودا ببنه پشتیوان.
ده‌بێت رێكخراوه‌كان، كۆمه‌ڵه مرۆیی و یاساییه‌كان، به تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و یاساكان له‌سه‌ر مافه‌كانی گه‌لان له چوارچێوه‌ی چاره‌نوسی خۆیان و پاراستنی كو‌لتور و گه‌لان له هه‌ڕه‌شه‌كانی پاكتاوكاری و تواندنه‌وه‌ی پێكبهێنن. به‌ڵام به هۆی هه‌ڵوێسته شه‌رمنانه‌كانتان ئه‌ردۆغانی تاوانبار یارمه‌تی لێوه‌رده‌گرێت. ئه‌وه‌ش كاتێك كه ئه‌ردۆغان نه‌خشه‌ی سوریای پارچه‌كراو به پێی پلانه‌كانی خۆی بۆ كۆچبه‌ركردنی دانیشتووانه ره‌سه‌نه‌كان و له بری ئه‌وان نیشته‌جێكردنی بنه‌ماڵه‌ی چه‌ته‌كان له ته‌واوی جیهان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌رزده‌كاته‌وه، هه‌ڵوێستی جیهان ئاشكرا ده‌بێت.
پێداگری حكومه‌تی فاشیستی تورك بۆ ده‌ستپێكردنی هێرشی نوێ له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه، بۆ داگیركاری، كۆلۆنیالیزم، نیشته‌جێكردن و گۆڕی دیموكرافیای هه‌رێمه‌كانمانه و به ئامانجی له ناوبردنی كو‌لتور و هه‌بوونی ئێمه‌یه. كاریگه‌رییه‌كانی داگیركاری، سیاسی و ئه‌نجامه نه‌رێنییه‌كانی له‌و هه‌رێمانه‌ی كه ده‌وڵه‌تی تورك داگیری كردوون له عه‌فرین، سه‌رێكانی، گرێسپی و هه‌رێمه‌كانی دیكه، به به‌رچاوی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌یه.
هه‌ر هێرشێكی نوێی داگیركاری له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كانمان ئه‌نجام بدرێت، كاره‌سانێكی مرۆیی و كۆمه‌ڵكوژی لێده‌كه‌وێته‌وه. له‌به‌ر لێدوانی حكومه‌تی ئاكه‌په ئه‌و لێدوانانه‌ی هه‌ڕه‌شه و به‌ڵێنی كوشتنی ئێمه و كۆچبه‌ركردمانن، ئاخۆ ده‌بێت چه‌نده منداڵ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانیه‌وه بكوژرێت. به‌ره ئه‌وه‌ی سوپای توركی فاشیست له شه‌ڕه چه‌په‌ڵه‌كه‌یدا له دژی گه‌له‌كه‌مان به‌كاریده‌هێنێت، له عه‌فرین، سه‌رێكانی و گرێ سپی‌دا وێڕای بێده‌نگی نێونه‌ته‌وه‌یی مایه‌ی نیگه‌رانی به‌كاریهێنا.
ئێمه دامه‌زراوه و یه‌كێتی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له هه‌رێمی جزیره ده‌بینین كه دۆخه‌كه زۆر مه‌ترسیداره و به‌ره‌و خراپی ده‌چێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست رۆژانه رێبه‌رانمان، كه‌سایه‌تیه وڵاتپارێز و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ده‌كاته ئامانج و كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییش له باره‌ی ئه‌و تاوانانه‌وه بێده‌نگه.
ئێمه بانگه‌وازمان بۆ كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی، ده‌وڵه‌تانی گه‌رنتیكار، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ته‌واوی رێكخراوه مرۆیی و یاسایی و رێكخراوه‌كانی په‌یوه‌ست به كاروباری ژنان و منداڵان، یه‌كێتی ئه‌وروپا، كۆمكاری عه‌ره‌بی، ته‌واوی هێزه سیاسی، نیشتمانی و دیموكراتیكه‌كانه كه هه‌ڵوێستێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له دژی ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان له هه‌رێمه‌كه و به‌ها ئه‌خلاقیه‌كانی نیشان بده‌ن.
ئه‌گه‌ر شه‌ڕ به‌سه‌رماندا سه‌پێنرا، ئێمه به‌رخودان ده‌كه‌ین و بۆ پاراستنی میراتی مێژووی خۆمان و به‌ها كولتوری و ئه‌خلاقیه‌كان ده‌بینه قه‌ڵغانێكی زیندوو، هه‌روه‌ها له‌به‌رده‌م هه‌موو جۆره داگیركارییه‌كی تورك له‌سه‌ر خاكه‌كه‌مان، ئێمه به‌پێی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ ده‌بینه قه‌ڵغانی به‌هێز".
هـ . ب