تەرمی شەهید غەزال شێخ لە ڕەقە بەخاکسپێردرا
تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ غەزال شێخ بە مەراسیمێک لە ڕەقە بەخاکسپێردرا.
تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ غەزال شێخ بە مەراسیمێک لە ڕەقە بەخاکسپێردرا.
دانیشتووانی کانتۆنی ڕەقە بە مەراسیمێک تەرمی شەهید غەزال شێخیان لە مەزارگەری شەهیدانی شارۆچکەی حکومیە بەخاکسپارد.
مەراسیمەکە بە نمایشێکی سەربازی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستی پێ کرد، پاشان فەرماندە لە هێزەکانی ئۆپەراسیۆن، ساڵەح عەبدولحەمید سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و گوتی: "بەڵێن بە گەلەکەمان و بنەماڵەی شەهیدان و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەدەین، بەردەوام دەبین لەسەر ڕێپێوانی شکۆ و ژیانێکی ئازاد و ئاشتییانە".
جێگری هاوسەرۆکایەتی کانتۆنی ڕەقە محەمەد ئەحمەد شەهیدانی ئازادی بیرهێنایەوە و بەڵێنی درێژەدان بە هێڵی شەهیدانی دا.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا ناسنامەی شەهید غەزال خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا، تەرمی شەهید بە هەلهەلەی دایکان و درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.