تەرمی شەهید هەمزە محەمەد عەلی بەخاکسپێردرا
تەرمی شەهیدی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن هەمزە محەمەد عەلی لە تەبقا بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەهیدی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن هەمزە محەمەد عەلی لە تەبقا بەخاکسپێردرا.
شەڕڤانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن هەمزە محەمەد عەلی لە منبج شەهیدببوو، بە مەراسیمێک بە بەشداری دانیشتوانی تەبقە تەرمەکە لە گۆڕستانی شەهیدانی تەبقا بەخاکسپێردرا.
مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی و رێورەسمی سەربازی شەڕڤانانی قەسەدە دەستیپێکرد. دواتر ئەندامی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن ئەحمەد ئەلجەبر قسەی کرد و وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید وتی، "هەمزە رێبازی شەهیدانی گرتەبەر و لە پێناو دامەزراندنی بناغەی نەتەوەی دیموکراتیکدا شەهیدبوو. تا مسۆگەر کردنی سەرکەوتن تێدەکۆشین".
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی دیموکراتیکی گەلانی کانتۆنی تەبقا موسا ئەلخالید وتی، ئەوان تا سەرکەوتن و سەقامگیری و پاراستنی ئاسایشی گەلان رێگەی شەهیدان دەگرنەبەر.
دوای وتەکان بەڵگەنامەی شەهید هەمزە محەمەد عەلی خوێندرایەوە و رادەستی بنەماڵەکەی کرا. تەرمی شەهید هەمزە بە هەلهەلە و وتنەوەی دروشمی "بە گیان بە خوێن لەگەڵتاین ئەی شەهید" بەخاکسپێردرا.
هـ. ب