تەرمی شەهید قادر ڕۆژئاڤا بەخاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە شەهید قادر ڕۆژئاڤا (ڕاقی مەلحم موسا) لە کانتۆنی ڕەقە بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە شەهید قادر ڕۆژئاڤا (ڕاقی مەلحم موسا) لە کانتۆنی ڕەقە بەخاکسپێردرا.
سەدان خەڵکی کانتۆنی ڕەقە و ئەندامانی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکان، ئەندامانی پارتی سوریای ئایندە و پەیەدە و مەجلیسی ژنانی زنوبیا و مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) شەهید قادر ڕۆژئاڤا (ڕاقی مەلحم موسا) لە گۆڕستانی شارۆچکەی حکومیە لە باکوری کانتۆنەکە. شەهید قادر ڕۆژئاڤا لە ڕووداوێکدا لە کانتۆنی ڕەقە شەهید بوو.
یەک لە فەرماندەکانی قەسەدە، قارەمان خەبات قسەی کرد و سڵاوی نارد بۆ فیداکاری قارەمانان دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی.
پاشان مامی شەهید، واحید عەبدوڵا قسەی کرد و گوتی: "هەموو هەوڵێک دەدەین تا ئەم وڵاتە بە ئازادی و شکۆوە بژی. لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجەکانیان، درێژە بە ڕێگەی شەهیدان دەدەین".
پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا، لەنێو هەلهەلەی دایکان تەرمی شەهید بەخاکسپێردرا.