تەرمی شەهید ئەسعەد شێخۆ بەخاکسپێردرا
تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید ئەسعەد شێخۆ لە گۆڕستانی شەهید خەبات دێرک بەخاکسپێردرا.
تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید ئەسعەد شێخۆ لە گۆڕستانی شەهید خەبات دێرک بەخاکسپێردرا.
تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید ئەسعەد شێخۆ بەخاکسپێردرا. خەڵکی دێرک و گەرکی لەگی و تەل کۆچهر بەشداری مەراسیمەکە بوون. ئەسعەد شێخۆ لە ٩ ی ئایار لە ئەنجامی نەخۆشیەک شەهید بوو.
جەماوەری گەل لە نەخۆشخانەی شەهید هۆگری دێرک تەرمەکەیان وەرگرت و چوونە گۆڕستانی شەهید خەبات.
لە گۆڕستانی ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی دێرک، خاڵیسە حاجی قسەی کرد و سڵاوی لە ڕۆڵی شەهیدان کرد و گوتی: "بە فیداکاری ئەوان، دەگەینە سەقامگیری و ئاسایش".
خاڵیسە هەروەها گوتی: "پێویستە لەدەوری ئامانجی شەهیدان ببینە پردێکی بەهێز تا بەدەستهێنانی سەرکەوتن".
پاشان مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان ناسنامەی شەهیدی خوێندەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرد.