تەرمی شەڕڤانانی هەرەئە بەخاکسپێردرا
تەرمی شەهیدانی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین بۆتان عەفرین و بەهدینا عەفرین لە گۆڕستانی شەهید زۆزان ئامانۆس بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەهیدانی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین بۆتان عەفرین و بەهدینا عەفرین لە گۆڕستانی شەهید زۆزان ئامانۆس بەخاکسپێردرا.
شەڕڤانانی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین (هەرەئە) شەهید بۆتان عەفرین (عەبدولرەحمان ئەحمەد) و شەهید بەهدینا عەفرین (محەمەد تەنبەل) لە ١٢ ی ئاب لە قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم شەهیدبوون.
کۆچبەرانی عەفرین و دانیشتووانی شەهبا تەرمی هەردوو شەهیدیان لە نەخۆشخانەی ئەڤرین وەرگرت و بەرەو گۆڕستانی شەهید زۆزان ئامانۆس لە شارۆچکەی فافین بەڕێ کەوتن.
لەوێ ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا، سورەیە حەبەش سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان و تەواوی گەلی کوردستان کرد، جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامی تێکۆشان و گوتی: "با دوژمن بزانێت ئێمە لە شەهبا ناڕۆین، تا دڵۆپێک خوێن لەجەستەمان بێت، لێرە تێدەکۆشین".
سورەیە گوتی: "هەرەئە ڕۆڵەی ئێمەن و عەفرین هی عەفرینییەکانە".
ئەندامی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) وەلید دینگلی، گوتی: "عەفرین هاوار دەکات و بانگی شەڕڤانەکانی دەکات. ئێمە لەسایەی فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشان و بەرخۆدانی گەلی عەفرین و هەرەئە لە سەنگەرەکانی شەڕ، لە نزیکترین کاتدا عەفرین ڕزگار دەکەین".
پاشان ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا. تەرمی شەهیدان بە درووشمی "شەهید نامرن" و هەلهەلەی دایکان بەخاکسپێردرا.