تەرمی شەڕڤانی قەسەدە ئیبراهیم زعێتەر لە سیرین بەخاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە ئیبراهیم زعێتەر کە ١٣ ی ئایار لەسەر ئەرکەکەی شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهیدانی سیرین بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە ئیبراهیم زعێتەر کە ١٣ ی ئایار لەسەر ئەرکەکەی شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهیدانی سیرین بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ئیبراهیم زعێتەر ە ١٣ ی ئایار لەسەر ئەرکەکەی شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهیدانی سیرین بەخاکسپێردرا. بنەماڵەی شەهیدان و ڕێکخراو و دەزگاکانی سەر بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و سەدان کەس بەشداری مەراسیمەکە بوون و درووشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، لە بەڕێوەبەرایەتی مەجلیسی سەربازی مەنبەج، مستەفا ئۆچکاخەت قسەی کرد و بەڵێنی دا بە درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان، تیشکی خستەسەر بەرخۆدانی شەهید ئیبراهیم و بەڵێنی تۆڵەکردنەوەی شەهیدانی دووپاتکردەوە.
هاوسەرۆکی مەجلیسی سیرین شەبۆ عەبدولڕەزا ڕایگەیاند هەمیشە لەسەر ڕێگەی شەهیدان تێکۆشان گەش دەکەن و بەرامبەر داگیرکەران سەرهەڵدان دەکەن و وڵاتێک ئازاد بنیات دەنێن.
هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری کانتۆنی فورات فەرحان حەج بەڵێنی بۆ درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان دووپات کردەوە.
هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی سیرین بەهیە عەلی ڕایگەیاند هەمیشە دژی داگیرکەران لەسەر ڕێگەی شەهیدان سەرهەڵدان دەکەن.
پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
تەرمی شەڕڤانەکەی قەسەدە ئیبراهیم زعێتەر بە درووشمی "شەهید نامرن" بەخاکسپێردرا.