تەرمی شەڕڤانی یەبەشە دەمهات عەرەب لە تەل حەمیس بەخاکسپێردرا

تەرمی شەڕڤانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) دەمهات عەرەب (عەلی خدر تاهیر) کە ٢ ی ئاب لە ئەنجامی ڕووداوێک شەهید بوو بە مەراسیمێک لە شاری تەل حەمیس بەخاکسپێردرا.

تەرمی شەڕڤانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) دەمهات عەرەب کە ٢ ی ئاب لە ئەنجامی ڕووداوێک شەهید بوو بە مەراسیمێک لە شاری تەل حەمیس بەخاکسپێردرا. 

دانیشتووانی شار و گوندەکانی تەل حەمیس، ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و پارتە سیاسییەکان و پیاوماقوڵانی عەشیرەتەکان بەشداری مەراسیمەکە بوون.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی تەل حەمیس، خالد نایف قسەی کرد، ڕایگەیاند شەهید دەمهات وەک گەنجێکی عەرەب لەپێناو پێشخستنی یەکێتی پێکهاتەکان تێکۆشا.

یەک لە فەرماندەکانی قەسەدە، عومەر قامیشلۆ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید دەمهات کرد و بەڵێنی دا بۆ درێژەدان بە هێڵی شەهیدان و بەدیهێنانی ئامانجەکانیان.

ئەندامی دامەزراوەی ئایینی تەل حەمیس، تەها حوسێن تیشکی خستەسەر خوشک و برایەتی گەلان و گوتی: "ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بانگەواز دەکات بۆ خوشک و برایەتی گەلان، یەکسانی و دادپەروەری لەنێوان تەواوی پێکهاتەکان".

پاشان ناسنامەی شەهید دەمهات خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.

تەرمی شەهید بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بە گیان بە خوێن لەگەڵتین ئەی شەهید" بەخاکسپێردرا.