تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ: دووژمنانی شۆڕش خواستیانە ڕاستییەکان پێچەوانە بکەنەوە

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا لە سەر ماڵپەری خۆی، دەربارەی هەوڵدانی ناشرینکرن و ڕەشکردنی تەڤگەرییان ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاماژەییان بەوەدا هیچ پەیوەندییەکیان بە ڕووداوەکانی سوتاندن و ڕفاندنەوە نیە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ ئەوە دەستنیشانکراوە کە هیچ پەیوەندییەکان بە ڕووداوەکانی سوتاندن و ڕفاندنی هیچ کەسێکەوە نیە. هەرەوەها ئاماژە بەوەدکەن ئامانجی تەڤگەرییان ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ناوبردنی داگیرکاری، بەتاڵکردنەوەی شەڕی تایبەت و تێکۆشانە لە دژی هەموو سیاسەتێکی شەڕە لەسەر هەرێمەکە.

لە بەشێکی ڕاگەیاندراوەکەدا تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر ئاماژە بە هەوڵەکانی دوژمنانی تەڤگەرەکەیان دەدەن بەوەی لەم ڕێگەیەوە هەوڵی ناشریکردن و ڕەشکردنی تەڤگەرییان دەدرێت و دەڵێن: "پەیوەست بە ڕفاندی هەندێک کەسدا دەبینین تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ بووە بە ئامانجی دوژمنان و بەتایبەت دەوڵەتی داگیرکەری تورک. بە سیاسەتی ڕەشکردنیان هەوڵدەدەن ڕاستیەکان پێچەوانەبکەنەوە و گەلی هەرێمەکە لە تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ دوورخەنەوە. هەروەها لەم کۆتایەندا دەبینین تەڤگەرمان تاوانبار دەکرێت بە سوتاندی هەندێ جێگەوە. بۆیە بە جەختکردنەوە ئەوە دەڵێن کە هیچ ڕاستیەک لەم پرۆپاگەندە پیسانەوە بوونی نیە."

لە کۆتای راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە وەک تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ هەموو کاتێک لەسەر ڕێگەی شەهیدان  دەبن و دەڵێن: "هەموو کاتێک بۆ پاراستنی گەلەکەمان تێدەکۆشێن. هەورەها هیچ کاتێک نەکەوینە ژێر کاریگەری سیاسەتی شەڕی تایبەتی دەروونی هێزەکانی هەژموونخواز و داگیرکەرەوە. بۆیە دەڵێین ئەم پڕوپاگەندانە بەشێکە لە سیاسەتی شەڕی تایبەتی دووژمنانمان. داوا لە هەموو گەنجان دەکەین بێن و لە ژێر چەتری تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریادا خۆیان بە ڕێکخستن بکەن و لە دژی داگیرکاری و خیانەت تێبکۆشن."