بەرپرسێکی پلەبەرزی تورک کە بۆ رۆژنامەی ئیسرائیل هایۆم قسەی کردووە وتی، "دەوڵەتی ئیسرائیل ئەگەر وڵامی ئەرێنی هەبێت، شاندی دیپلۆماسی ئەنقەرە ئامادەیە کە باڵیۆزێک بۆ ئیسرائیل بنێرێت."
لەناو مانگی ئازاردا ئەنقەرە داوای کردبوو پەیوەندیەکانی لەگەڵ میسر باش بکات و بۆ ئاساییکردنی قەیرانی ١٠ ساڵە داوای بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی کردبوو.
دەوڵەتی تورک کە بە تایبەت پەیوەندیەکانی لەگەڵ میسر و سعودیە تێکچووە، ساڵی ٢٠١٨ نوێنەری خۆی بە تایبەت لە ئیسرائیل کشاندەوە.
لەسەر ئەمەش ئیسرائیل بریاریدا، باڵۆزخانەی تورک لە قودس دابخات.
بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیری ئیسرائیل لە کاتی کەمپەینی هەڵبژاردنەکاندا، لەگەڵ قەیرانی سیاسی، رەخنەی لە هەوڵەکانی دەوڵەتی تورک بۆ دەرهێنانی غاز لە دەریای ناوەڕاست گرتبوو.
ف.ق