وۆرک شۆپ لە قامیشلۆ: دەبێت بەشداربوون لە هەڵمەتەکە بەهێزتر و چالاکتر بێت

لە قامیشلۆ دەربارەی هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، وۆرک شۆپێک ئەنجامدرا، تێیدا پەیامدرا: "پێویستە گەلەکەمان بەهێزتر و چالاکتر بەشداری هەڵمەتەکە ببێت".

دەسپێشخەریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لە سوریا و ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی عەبدوڵا ئۆجالان وۆرک شۆپێکی بە ناوی "گۆشەگیری و ڕێگرتن لە فیکری دیموکراتیک و جڤاکی عەبدوڵا ئۆجالان" لە شاری قامیشلۆ لە هۆڵی کۆنفرانسی زانکۆی ڕۆژئاوا ئەنجامدا.

زۆرێک لە ڕۆشنبیران و مامۆستایانی زانکۆ و قوتابخانەکان بەشداری وۆرک شۆپەکە بوون.

وۆرک شۆپەکە لەسەر چوار پانێڵ بە ناونیشانەکانی: ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، خەباتی هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد، هێرشی هێزە هەژموونخوازەکان بۆ سەر ڕێبەرێتی و کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک ئەنجام دەدرێت.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن، دانیشتنی یەکەم دەربارەی ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو، تێیدا وتەبێژی دەسپێشخەریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لە سوریا، فەرزەندە مونزور قسەی کرد.

مونزور ڕایگەیاند ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕەوشێکی پێویستی گەلی کورددا دەرکەوت، گوتی: "کاتێک کوردستان بەرەو تاریکی دەچوو، ئەو دەرکەوت. لە چوار پارچەی کوردستان بە سیاسەتی جۆراوجۆر کورد قڕ دەکران. بەرامبەر ئەمانە، ڕێبەر ئاپۆ وەک خۆرێک هەڵهات".

مونزور دەرکەوتنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بە سێ لەدایکبوون شرۆڤە کرد، گوتی: "لەدایکبوونی یەکەم، لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆیە. لەدایکبوونی دووەم دامەزراندنی ڕێکخستنێکی هاوچەرخە بۆ گەلی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوین. لەدایکبوونی سێیەمیش، مۆدێرنیتەی دیموکراتیکە".

هەروەها ئەندامی دەسپێشخەریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لە سوریا، نوها عومەر دەربارەی خەباتی هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد دوا.

نوها ڕایگەیاند فەیلەسووفان و ئەکادیمی و پەرلەمانتار و پارێزەر و براوەکانی خەڵاتی نۆبڵ بەشداری هەڵمەتەکە بوون و تا ئێستا لانی کەم لە ١٠٠ شارەوە بەشداریکردن هەبووە.

ئاماژەی بەوە کرد لە جیهاندا چالاکی جۆر بە جۆر ئەنجامدراوە، سەدان کەسێتی ناودار و براوەی خەڵاتی نۆبڵ نامەیان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناردووە، دەسپێشخەرییە عەرەبیەکانیش بەشداری هەڵمەتەکە بوون. هەروەها لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بۆ ماوەی ٢١٠ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن ئەنجامدرا.