یادی شەهیدانی قەرەچۆخ کرایەوە
لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٧ لە هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر چیای قەرەچۆخ ٢٠ شەڕڤانی یەپەگە و یەپەژە شەهید بوون، ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی شایستە لە چیای قەرەچۆخ یادیان کرایەوە.
لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٧ لە هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر چیای قەرەچۆخ ٢٠ شەڕڤانی یەپەگە و یەپەژە شەهید بوون، ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی شایستە لە چیای قەرەچۆخ یادیان کرایەوە.
لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٧ دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر بارەگاکانی فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل و لە ئەنجامدا ٢٠ شەڕڤانی یەپەژە و یەپەگە شەهید بوون. ئەمڕۆ بۆ یادی ئەو شەهیدانە، مەراسیمێکی جەماوەری شایستە لە چیای قارەچۆخ بەڕێوەچوو.
ئەندامی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا جەواهیر عوسمان قسەی کرد و هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادیی بە بیر هێنایەوە و وتی: "دوژمنەکەمان بەردەوامە لە پلانە داگیرکارییەکانەی دژی گەلەکەمان، لە هەوڵی ئەوەدایە ئیرادەی گەلەکەمان و دەستکەوتێک کە بە سایەی بیرۆکەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و خوێنی شەهیدانەوە بەدەست هاتووە لەناو ببات."
لە درێژەی وتارەکەیدا جەواهیر ڕایگەیاند، ئیرادەی گەلەکەمان لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک مەزنترە و ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هێرشەکانیدا ژنان دەکاتە ئامانج، چونکە ژنان پێشەنگایەتی شۆڕشی ئازادیی دەکەن و لە پێناو دەستەبەرکردنی ئارامی ناوچەکە داعشیان لەناوبرد. بۆیە پێویستە بۆ ئەوەی پلانەکانی دژ بە گەلەکەمان پووچەڵ بکەینەوە بەردەوام بین لە تێکۆشان و بەرخۆدان."
لە میانەی مەراسیمەکەدا ڕۆکسان محەمەد وتەبێژی یەپەژە وتارێکی پێشکەش کرد و وتی: "ئەمڕۆ حەوتەمین ساڵیادی شەهیدانی قەرەچۆخە. هەر شەهیدێک نوێنەرایەتی مێژووی تێکۆشانی گەلەکەمان دەکات. ئەم شەهیدانە بۆ گەل و بنیاتنانی نەتەوەی دیموکراتیک و برایەتی گەلان بە بیرۆکەی ڕۆشەنبیرانە و بەرخۆدانەوە تێکۆشان و گیانی خۆیان بەخت کرد، ئێمە ئەمڕۆ بەسایەی ئەوانەوە لێرەین."
ڕۆکسان محەمەد لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند: "دەوڵەتی تورک ناتوانێت ئیرادەی ئێمە بشکێنێت، ئێمە بە بەرخۆدانی شەهیدان و بیرۆکەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕووبەڕووی هێرشەکانی دوژمن و پلانەکانی دەبینەوە و ژیانێکی ئارام بۆ گەلەکەمان دابین دەکەن. و داوای لە هەموو لایەک کرد پێویستە تێکۆشان و بەرخۆدانمان بەرفراوانتر بکەن."