ئاسایشی ناوخۆ لەبارەی هێرشەکەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ سەبارەت بە هێرشەکەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر قامیشلۆ رایگەیاند، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام زیان بەر بیناکەیان کەوتووە.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ سەبارەت بە هێرشەکەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر قامیشلۆ رایگەیاند، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام زیان بەر بیناکەیان کەوتووە.
راگەیەندراوی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەم جۆرەیە:
"هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست لە دژی سەقامگیری و ئارامی گەلەکەمان بەردەوامە. ئەمڕۆ لە شاری قامیشلۆ هێرش کرایە سەر ناوەندێکی هێزەکانمان و بەهۆیەوە زیانی ماددی لێکەوتەوە.
ئەو هێرشە شەڕێکی دەرونی لە دژی گەلی هەرێمەکە، هەروەها هەوڵێکە بۆ رێگری لە ئەرکی ئەمنی هێزەکانمان."
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ئیرادەی ئەوان بۆ بەرخودان و خۆڕاگری لە هەموو کات بەهێزترە.