بە دیمەن

یەکەمین کۆنفرانسی پارێزنامەکانی ڕێبەری گەلی کورد لە کانتۆنی فورات ئەنجامدرا

لە کانتۆنی فورات کۆنفرانسی پارێزنامەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە هۆڵی چاند و هونەری باقی خەدۆ ئەنجامدرا.

یەکەمین کۆنفرانسی پارێزنامەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە درووشمی "بە خوێندنەوە و تێگەیشتن و بەدیهێنانی پارێزنامەکان، ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین" بە ئامادەبوونی سەدان کەس دەستی پێ کرد. کۆنفرانسەکە لە هۆڵی چاند و هونەری باقی خەدۆ لەسەر چوار گفتوگۆ دەستی پێ کرد.

سەرەتا کورتە فیلمێک لەسەر تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیشاندرا، دواتر پەرلەمانتاری دەم پارتی عومەر ئۆجالان بە دیمەنێک لەسەر گرنگی کۆنفرانسەکە دوا، تیشکی خستەسەر گرنگی فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین.

پاشان لە کۆنفرانسەکەدا چوار بابەت بە ناونیشانەکانی "سیستەمی ئیمراڵی" و "نەتەوەی دیموکراتیک" و "هاوژیانیی ئازادی-ژنۆلۆژی" و "ئیکۆلۆژی" پێشکەشکرا. لە دانیشتنەکاندا قسەکەران جەختیان کردەوە پێویستە دیدگاکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدی بهێنرێن و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر بکرێت.

پاشان ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکە خرایە ڕوو، ئەنجامنامەکە بەم جۆرەیە:

"١- پێویستە هەموو بوارەکانی کار و خەباتی جڤاکی و ڕێکخراوەیی و ئیداری و سیاسی لەسەر ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەببرێت.

٢- بەشێوەیەکی سیستەماتیک کار بکرێت بۆ بڵاوکردنەوەی فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ.

٣- بۆ بڵاوکردنەوەی فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، ماڵپەڕێک بکرێتەوە.

٤- کۆنفرانس لەسەر فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام بێت.

٥- کۆنفرانسی پارێزنامەی چوارەم بۆ پێکهاتەی عەرەبی کانتۆنی فورات بەردەوام بێت.

٦- پێویستە بابەتی ژنۆلۆژی و ڕەگەزپەرستی و هاوژیانی ئازاد بە میتۆدێکی سەربەخۆ لەڕێگەی وۆرک شۆپ و سیمینار و پانێڵ لەناو گەل و ڕێکخراو و دەزگاکان بڵاوبکرێتەوە. نەوەک تەنها لەڕووی تیۆریی، بەڵکو لەڕووی پراکتیکیشەوە.

٧- بۆ هەڵمەتی ئازادی جەستەیی و بڵاوکردنەوەی فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت خوێندنەوەی پارێزنامەکان لەڕێگەی وۆرک شۆپ و سیمینار و پانێڵ و کۆنفرانس بەردەوام بێت.

٨- پێویستە ڕێز لە سرووشط بگیرێت و بەرهەمە سرووشتییەکانی ژێر زەوی و سەر زەوی تاڵان نەکرێن و هەڵمەتی هۆشیاری و ڕێزگرتن لە ئیکۆلۆژی بەهێز بکرێت.

٩- پێویستە بواری ژنۆلۆژی و ئیکۆلۆژی وەک بابەت لە خوێندنی سەرەتایی تا زانکۆ بەبنەما بگیرێت".