ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناخۆ خەزال شیخ شەهید بوو

ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناخۆ خەزال شیخ، لە ڕۆژی ١٥ی ئاب لە نەخۆشخانەی ڕەقە لە کاتی وەرگرتنی چارەسەرکردنی پزیشکیدا شەهید بوو.

ڕاگەیاندراو سەبارەت بە شەهید

ناوەندی ڕاگەیاندی هێزکانی ئاسایشی ناوخۆ دەربارەی شەهید بوونی ئەندامێکی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوە ئاماژەی بەوەدا ئەندامی هێزەکانیان خەزال شێخ لە کاتی بە ئەنجام گەیاندنی ئەرکەکەیدا لەبەر نەخۆشی، لە ١٥ی ئاب لە نەخشخانەی ڕەقە شەهید بووە.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "سەرساغی خۆمان بۆ بنەماڵەی بەڕێزی شەهید خەزال دەردەبڕین. بە ڕێزدارییەوە بەژنی خۆمان لە ئاست تێکۆشانی فیداکاری شەهیدمان دەنوشتێنیەوە. لە پێناو مسۆگەرکردنی ئاسایشی تەواوی هەرێمەکەدا لەسەر رێگەی شەهیدانمان بەردەوام دەبین."

زانیاری دەربارەی شەهید بەم شێوەیە:

ناو و پاشناو: خەزال ئەل شێخ

ناوی دایک: فاتیمە

ناوی باوک: ئیبراهیم

شوێن و کاتی بەشداربوو: ١/١١/٢٠١٨- ڕەقە

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٥/٨/٢٠٢٤- ڕەقە.