بە دیمەن

ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە شەهبا ڕاگەیەندرا

کۆنگرەی ستار و پەیەدە ئەمڕۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی دوێنێ-یان ڕاگەیاند.

کۆنگرەی ستار و پەیەدە ئەمڕۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی دوێنێ-یان ڕاگەیاند.

دوای هەڵبژاردنی دوێنێ کە لەلایەن کۆنگرەی ستار و پەیەدە ئەنجامدرا و گەل چووبوونە بنکەکانی دەنگدان، ئەمڕۆ بە ڕاگەیاندراوی کوردی و عەرەبی لەلایەن وەلید دنگلی ئەندامی مەجلیسی پەیەدە و ئەندامی کوردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ڕیحان عەلۆ ئەنجامەکان بڵاوکرایەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیەیە:

ئێمە وەک پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) و بزووتنەوەی ژنانی کۆنگرەی ستار، ئەم سەرکەوتنە مێژووییە لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەین. ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی بەرخۆدانی گەلەکەمانە لە بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی ئەخلاقی و سیاسی.

ڕۆژی ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٤، هەزاران کەس لە دانیشتووانی کانتۆنی عەفرین-شەهبا چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەری شارەوانییەکانیان.

ئەمەش وەک ڕۆژی لەدایک بوونی ئازادی و دیموکراسی بەناو کرا. هەروەها سوپاسی کۆمیتەی ئامادەکاری هەڵبژاردنەکان، مەجلیسی گشتی، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، هێزی بەرگری کۆمەڵایەتی، مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک تەڤ دەم، ئەنجومەن و کۆمۆنەکانی کانتۆنەکە دەکەین کە لە حەڵەبەوە سەرپەرشتی و چاودێری هەڵبژاردنەکانیان کردووە و هەموو ئەوانەی بەشدارییان لەم سەرکەوتنەدا کردووە سوپاسی هەموویان دەکەین بەتایبەت ئەو کەسانەی بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکاندا کردووە.

هاوسەرۆکانی شارەوانی کە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکەدا هەڵبژێردران بریتین لە:

شارۆچکەی شێراوا: عسوم حەمەدی - حەنیف سیدۆ

شارۆچکەی تل ڕفعەت: فاتمە ئیبراهیم - ڕەشید فاتکۆ

شارۆچکەی ئەحرەز: ئیمان تۆکۆ - فارۆق سیدۆ

شارۆچکەی ئەحداس: ڕۆزلین کۆشەن - حسین عەبدۆ سیدۆ

شارۆچکەی فێهین: گەلاویش سلێمان - مەحمود ڕەشید"