ئەنجومەنی سەربازی گرێ سپی: دەوڵەتی تورک رووبەرووی بەرگریەکی مێژوویی دەبێتەوە

ڕیاز خەلەف فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی گرێ سپێ وڵامی هەڕەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی دایەوە و وتی، " دەوڵەتی تورک لەسەر ئەم خاکە رووبەرووی بەرخۆدانێکی مێژوویی دەبێتەوە."

ڕیاز خەلەف فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی گرێ سپێ لە گۆڕەپانی ئەنجومەنەکە لە ناوچەی عەین عیسا لەبارەی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکەوە قسەی کرد. ڕیاز خەلەف رایگەیاند کە هێزەکانیان بە هەموو شێوەیەک ئامادەن و وڵامی هەموو جۆرە هێڕشێک بۆ سەر هەرێمەکەیان دەدەنەوە.

ڕیاز خەلەف ئاماژەی بەوەکرد کە دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات خاکی سوریا بخاتە سەر خاکی تورکیا و وتی، " دەوڵەتی تورک رووبەرووی بەرگریەکی مێژوویی هێزەکانی ئەم خاکە دەبنەوە و شەڕ بە تەنها لە شوێنێک نابێت، شەڕەکە گشتی و فراوان دەبێت."

خەلەف باسی جموجووڵی سەربازی حکومەتی دیمەشو بۆ بەرەکانی شەڕدا و وتی، پاراستنی خاکی سوریا ئەرکی هەموو گەلانی سوریایە.

ڕیاز خەلەف فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی گرێ سپێ لە کۆتاییدا راشیگەیاند کە بە پێی ئەو پەیمانەی لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا واژۆکراوە، بەرپرسیاری حکومەتی سوریا هەیە کە لە بەرانبەر هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بوەستێتەوە و وتی کە هەموو هەرێمە داگیرکراوەکان رزگار دەکەن.

ف.ق