ئۆپەراسیۆنی هۆل دەربازی بەشی پێنجەم بوو
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدا کە ٢٨ی ئادار لە کەمپی هۆل دەستیان پێکردبوو، بەشی چوارهەم کۆتایی هات و دەربازی بەشی پێنجەم بووە.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدا کە ٢٨ی ئادار لە کەمپی هۆل دەستیان پێکردبوو، بەشی چوارهەم کۆتایی هات و دەربازی بەشی پێنجەم بووە.
ئۆپەراسیۆنی 'مرۆڤایەتی و ئاسایش' کە لە کەمپی هۆل کە نزیکەی ٦٠هەزار کەسی تێدا نیشتەجێیە و وەکو یەکێک لە کەمپە هەرە مەترسیدارەکان دێتە ئەژمار، ٤ڕۆژە بەردەوامە.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەم ئۆپەراسیۆنە ئامانجیەتی کە هاووڵاتیانی کەمپەکە لە شانە نووستووەکانی داعش بپارێزێت و ئاسایش حاکم بکات.
ئۆەراسیۆنەکە لە بەشی ٤هەم کۆتایی هات. لەم ئۆپەراسیۆنەدا ١٧٠٠ چادربە تەواوی پشکێنرا.
جمووجوولەکان بۆ دەستپێکردنی بەشی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە.
لە ٣ ڕۆژی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکەدا بە پێی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ٥٣چەتەیان دەستگیر کرد کە ٥یان سەرەک چەتە بوون.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایانگەیاندبوو: " هاوکات ژمارەیەکی زۆر تەلەفون و کۆمپیتەر دەستیان بەسەردا گیراوە." تائیستا ئەنجامی قۆناغی ٤هەم ڕانەگەیەنراوە.
ک-ش