ڕیش‌سپییانی عگێدات: لەگەڵ قەسەدە لە یەکگرتنێکی بەهێزداین

ڕیش‌سپییانی عگێدات ڕایانگەیاند پشگیری قەسەدەن و گوتیان: "قەسەدە تاکە هێزە قوربانی مەزنی داوە بۆ ڕزگارکردنمان لەدەستی تیرۆر".

ژمارەیەک لە شێخ و ڕیش‌سپییانی عەشیرەتی عگێدات لە شارۆچکەی جدید عگێدات کۆبوونەوە و بەشداربوون لە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی حکومەتی دیمەشق. هاوسەرۆکی شارەوانی جدید عگێدات، عەواد ڕەمەزان ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هێرشەکانی ڕژێمی سوریا و دیفاع وەتەنی بۆ سەر دەیرەزۆر شەرمەزارکران، کە بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی هاوڵاتیان.

ئاماژە بەوە دەکەن ئەوانەی بۆ خزمەتی لایەنە دەرەکییەکان، عەشیرەت و گەلەکەمان بەکاردەهێنن ڕووی خۆیان دەرخستەوە، گوتیان: "ئەوان هیچ پەیوەندییەکیان بە عەشیرەتی ئێمەوە نیە، تەنها چەتەن بۆ بڵاوکردنەوەی ئاڵۆزی و پشێویی و کوشتار کاردەکەن".

هەروەها پشتگیری خۆیان بۆ قەسەدە ڕایگەیاند و گوتیان: : "قەسەدە تاکە هێزە قوربانی مەزنی داوە بۆ ڕزگارکردنمان لەدەستی تیرۆر".

جەختیان کردەوە، هەرچییەک ڕووبدات، هەرێمەکە لە هێرشەکان دەپارێزن.

هەروەها دەڵێن: "هۆشداری دەدەین بەو کەسانەی دەیانەوێت یەکێتی نیشتیمانیی و باوەڕمان بە قەسەدە لەناوببەن، سەبرمان تاقی مەکەنەوە. ئێمە و قەسەدە لە یەکگرتنێکی بەهێزداین، هێز و دەرفەتمان هەیە بەرامبەر هەموو هێرشەکان بوەستین. هاوکات دەمانەوێت ئاشتی و ئارامی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا مسۆگەر بێت".

هەروەها سوپاسی ڕیش‌سپی و شێخانی عەشیرەتەکەیان دەکەن کە پشتگیری قەسەدەیان کرد و پیلانگێڕیی لایەنە ئاژاوەگێڕەکانیان پووچەڵکردەوە.

هەروەها بانگەواز لە عەشیرەتەکان و گەنجان و هەمووان دەکەن، نەکەونە داوی فێڵ و تەڵەکەی ئەو کەسانەی دەیانەوێت دەسکەوتەکانی شۆڕش لەناوببەن.

هەروەها سوپاسی قەسەدە و فەرماندەکانیان کرد، کە وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە و خەڵک و ماڵ و موڵکیانیان پاراست.