ئەو هاوڵاتییەی لە هێرشەکانی دەیرەزۆر برینداربوو، شەهید بوو

ئەو هاوڵاتییەی بەهۆی هێرشەکانی گرووپی دیفاع وەتەنی سەر بە حکومەتی شام بۆ سەر شارۆچکەی ئەبو حەمامی ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر بریندار بوو، شەهید بوو.

گرووپی دیفاع وەتەنی و گرووپەکانی تری سەر بە حکومەتی شام لە شەوی سێشەممە-چوارشەممەی ڕابردوو گوندەواری ڕۆژهەڵاتی کانتۆنی دەیرەزۆری تۆپباران کرد. بەزۆری شارۆچکەکانی ئەبو حەمام و کەشکی و دەوروبەری شاری بەسیرە تۆپباران کران. لە ئەنجامدا چەندین هاوڵاتی لەنێویاندا ژن و مناڵ، شەهید و بریندار بوون.

لە ئەنجامی تۆپبارانی شارۆچکەی ئەبو حەمام و کەشکی ١٤ هاوڵاتی بریندار بوون، لەنێویاندا ڕەوشی ٢ هاوڵاتی سەختە. ئەمڕۆ بریندارێک بە ناوی عەمار ساڵەح عەلی کە لە نەخۆشخانەی حەسەکە چارەسەری وەردەگرت، شەهید بوو. بەمەش ژمارەی شەهیدەکان گەیشتە ١٥ شەهید و ٢٤ بریندار.